بڕیارێكی گرنگ لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی كارەباوە درا

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی دا لەسەر ماوەی لێخۆشبوون بۆ قەرزی كارەبا بۆ پارێزگای سلێمانی درێژبكاتەوە كە بەپێی بڕیارەكەش لێخۆشبوون بە رێژەی 15% لە قەرزی كارەبای هاوڵاتییان بۆ ماوەی سێ مانگ دەكرێت.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە نووسراوی ژمارە 310 لە 13ی نیسانی ئەمساڵدا داوامان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كرد كە بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا بە رێژەی 15% درێژبكرێتەوە و داشكاندن بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە قەرزی كارەبایان لەسەر كەڵەكە بووە ئەگەر بەسەر یەكەوە بیگەڕێنەوە 15% لێخۆشبوونیان بۆ بكرێت.
راشیگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە 7231 لە 12ی حوزەیرانی ئەمساڵ رەزامەندی دەربڕیوە كە بڕیاری لێخۆشبوونەكە بۆ ماوەی سێ مانگ تەنها بۆ پارێزگای سلێمانی درێژبكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، وادەی جێبەجێكردنەكەی دیاری نەكردووە ئێمە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی هەماهەنگی دەكەین بۆ دیاریكردنی وادەكە كە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییاندا بێت.

بابەتی پێشتر

لەڕێی سیستمی خۆراكەوە گورچیلەكانت بپارێزە

بابەتی دواتر

كەركوك.. هێرشی چەكداریی كرایەسەر ماڵی بەڕێوەبەری زیندانییەك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 70 سواڵکەر دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە 70 سوڵکەریان لە ترافیکلایت و چێشتخانەکاندا دەستگیرکردووە. بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە هەڵمەتێکدا…
Total
0
Share