جوان ئیحسان: كۆنگرەی یەكێتی گۆڕانكاری دروستدەكات

د. جوان ئیحسان ئەندامی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرجەم كۆنگرەكانی یەكێتی گۆڕانكاری لەسەر ئاستی حزب و دەرەوەی حزب دروستكردووە و ئەم كۆنگرەیەكش بە هەمان شێوە گرنگی خۆی هەیە.
راشیگەیاند، ئەو راپۆرتانەی لەلایەن 6 لیژنەكەوە ئامادەكراون بەشێكیان خوێندنەوەیان بۆ كراوە و پەسەندكراون و ئەندامانی كۆنگرەش سەرنج و تێبینی خۆیان خستووەتەڕوو.
ئاشكراشیكرد، كاركردن لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە و ئەمڕۆ بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەستا ڕەسوڵ: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ دەبێتە مێژووییەکی دیکە و کوردستان بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبات

وەستا ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووەی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورەی هەیە. وەستا ڕەسوڵ،…
Total
0
Share