پۆلیسی سلێمانی: تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنووسی نادیار بوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تەرمی ئەو هاوڵاتییەیان دۆزییەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنوسی نادیار بوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ”دوای ئەوەی هاوڵاتییەک بەناوی نەجمەدین محەمەد ساڵح، تەمەن 75 ساڵ لە رۆژی 1ی ئایاری 2024ەوە لەماڵ چووبووە دەرەوە و چارەنووسی نادیار بوو، سەرەنجام ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەکە لە قۆپییەکانی قەرەداغ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دۆزرایەوە”.

دەشڵێت، ”ئێستا تیمەکان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکەن بۆ پزیشکی دادوەریی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکە”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار رووی لە دابەزین كردووە

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە زانیاریی نوێی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەلا بەختیار گەیشتەوە سلێمانی

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌ و بەرژەوەندیی یەكێتی، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات، گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.…
Total
0
Share