قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە دانیێل کرێبەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵی ئەڵمانیا و هاوکارییەکانیانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد.

هاوکات، جێگری سەرۆکوەزیران جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان کردەوە و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانییەک بە وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و تورکیا دەدەین

محەمەد شیاع سودانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی و تورکیا رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکەن و…
Total
0
Share