وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی نۆ ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی نۆ ئاگاداردەکاتەوە، لە رێگەی لینکێکەوە دەتوانن پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی ببینن.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارى سەرجەم خوێندکارانى قۆناغى 9ى بنەڕەتى دەکەینەوە، رۆژانە لە رێگەى ئەم لینکەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە نیشتمانیى ساڵى خوێندنى (2023-2024) خولی دووەم، بڵاودەکرێتەوە.

وەزارەتەکە دەڵێت، رۆژانى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زمان و ئەدەبی کوردی) دانراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەبارەی بایکۆتی تاقیکردنەوەکان لە لایەن مامۆستایانی وانەبێژ هاتەدەنگ

بەڕێوەبەریی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لەو خوێندنگانەی مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی تاقیکردنەوەکان دەکەن، لە رێگەی لیژنەوە پرسیارەکان دادەنرێن. دڵشاد…
Total
0
Share