دوا بڕیاری وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق پێی راگەیاندوون لیستی مووچەی هەر وەزارەتێكی لە هەرێمەوە بۆ بنێردرێت مووچەكەی خەرجدەكرێت.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق بۆ مووچە پرسیارم ئاراستەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كرد و لە وەڵامدا وتی، “هەر وەزارەتێك لیستەكەیان رەوانەبكرێت مووچەكەیان دەنێردرێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “لیژنەیەك بۆ بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێكهێندراوە و حكومەتی عێراق دەیەوێت بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانەوە بێت”.

بابەتی پێشتر

بارهەڵگرێکی تەواو سەرسووڕهێنەر کە بەبێ شۆفێر دەڕوات

بابەتی دواتر

سبەینێ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم بە رێگای وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share