پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە بڕیارێكی شارەوانی دەگرێت بۆ فرۆشتنی بینای چەند خوێندنگەیەك

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە هەوڵێكی وەزارەتی شارەوانی دەگرێت، كە بێ ئاگاداركردنەوەیان، بڕیاری فرۆشتی شەش خوێندنگەی شارەكەی داوە.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بێ ئاگاداریی ئێمە، شارەوانیی سلێمانی لە سەرەتای ئەم مانگەدا زیادكردنی ئاشكرای كردبوو بۆ ئەو خوێندنگایانە، تا بفرۆشرێن”.

ڕونیشكردەوە، كاتێك لە ڕۆژی 3ی مانگدا بە پرسەكەیان زانیوە، دوای ئاگاداركردنەوەی وەزارەتەكانی شارەوانی و پەروەردە، بڕیاری فرۆشتنەكە هەڵوەشێنرایەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت، بۆ ئەو حاڵەتانە پێویستە پێشتر ئاگاداربكرێنەوە، “ئێمە دەزانین چ شوێنێكمان پێویستە یاخود نا، چونكە خوێندنگەمان هەیە، بەهۆی ئەوەی دەزانین دەڕوخێت، پێنج ساڵە داخراوە، ئەوە دەكرێت دوای ڕەزامەندی بفرۆشرێن و پارەكەی بۆ خزمەتی پرۆسەی پەروەردە بەكاربهێنرێت، دواتریش لە گەڕەكە نوێكان بكرێنە خوێندنگا”.

دڵشاد عومەر دوپاتیكردەوە، ئەوان پێویستیان بە خوێندنگە هەیە، ساڵانە بەهۆی فراوان بوونی شار و دروستبوونی گەڕەكی نوێ، پێویستیان بە 20 بینای خوێندنگە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمە تەندروستییەکانی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی خستە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
زیاتر ببینە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق: پێکهاتەکانی سەر بە ئێران دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێکهاتەکانی سەر بە “ڕژێمی ئێران” بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم…
Total
0
Share