لە مانگی رەمەزاندا کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دوو کاتژمێر دەخایەنێت

بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا کاتی کۆبوونەوەکانیی بۆ دوو کاتژمێر کەمبکاتەوە.

میدیای عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە لە مانگی رەمەزاندا کۆبوونەوەکانی بکاتە دواینیوەڕوان و لە کاتژمێر 2:00 بۆ کاتژمێر 4:00 بخایەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاربوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان، بۆ سبەینێ سێشەممە دواخرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوەیەكگرتووەكان: عێراق زەرەرمەندترین وڵاتی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوایە

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان جەختدەكاتەوە لەسەر گرنگی گرتنەبەری “ڕێوشوێنی بەپەلەی ئاووهەوا” لەلایەن عێراقەوە بەهۆی ئەوەی زەرەرمەندترین وڵاتی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوایە. نێردەی…
Total
0
Share