كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان داوای وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێم دەكات.
وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆمسیۆن نووسراوێك ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی هەرێم دەكات بۆ دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، “ئەنجومەنی كۆمسیاران نووسراوێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ دەستنیشانكردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”.