وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وردبینییەكان بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە كۆتایی دێت و پێشبینیدەكرێت لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا مووچەكانیان رەوانەبكرێت.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر هێڵین و ئەمڕۆ وردبینییەكان لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراق كۆتایی دێت و پێشبینیدەكرێت ئەمڕۆ یان سبەی مووچەكانیان رەوانەبكرێت.
وتیشی، “ئامادەكاریكراوە داوای مووچەی مانگی پێنج بكەین كە مووچەی تەواوی مووچەخۆران پێكەوە رەوانەبكرێت”.