ئێستا خواست لەسەر گەشتکردن زیادیکردووە؟

کارمەندی یەکێک لە نووسینگەکانی گەشتیاری لە سلێمانی، ڕایگەیاند، ئێستا خواست لەسەر گەشتکردن زیادیکردووە و هاوڵاتییان دەیانەوێت قەرەبووی جەژنەکانی نەورۆز و ڕەمەزان بکەنەوە.

هەستی سەلمان، کارمەندی یەکێک لە نووسینگەکانی گەشتیاری لە سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ گەشتەکان ڕاگیران، ئێستا خواستێکی باش لەسەر گەشتکردن هەیە بەتایبەت کە ئێستا لە جەژنی قوربان نزیکبووینەتەوە.

وتیشی، هاوڵاتییان دەیانەوێت قەرەبووی جەژنەکانی نەورۆز و ڕەمەزان بکەنەوە، هەرچەندە ئێستا نرخی گەشتەکان بەرزیش بوونەتەوە.

لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان، هەستی سەلمان، ڕایگەیاند، “هۆکارەکە جیهانییە و بەهۆی ئەو شـ.ـەڕەی لە ناوچەکە هەیە نرخی سووتەمەنیی فڕۆکە بەرزبووەوە ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی گەشتە ئاسمانییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی کارگێری کۆمەڵەی کرێنشینان: لە 100 کرێنشین 10 یان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون سوودمەندبوون

لێپرسراوی کارگێری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، کەمترین کرێنشین لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون سوودمەندن. عوسمان مەلا عەبدوڵا لێپرسراوی…
Total
0
Share