کۆشکێکی تەمەن 3500 ساڵە لە سنووری سلێمانی دۆزرایەوە

تیمێکی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی دۆزینەوەیەکی گرنگی لە نزیک سەرچناری شاری سلێمانی راگەیاند و دەڵێت کۆشکێکمان دۆزیوەتەوە تەمەنی 3500 ساڵە و تیایدا نوسینی مێخی و دوو ناوی کۆنیش دۆزراونەتەوە کە (داسی و بانو) بوون.

دکتۆر دڵشاد زاموا، مامۆستای زانکۆی سلێمانی و سەرۆکی تیمی پڕۆژەی شوێنەواری دێکۆن رایگەیاند، شوێنەوارێک لە نزیک رووباڕی سەرچنار و قولەرەیسی تەرخانکرابوو بۆ توێژینەوە و لەو شوێنەدا کۆشکێکی تەمەن 3500 ساڵە دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆشکەکە لەلایەن گەلی لولوەوە دروستکراوە کە دێرنترین گەلی ناوچەی پارێزگای سلێمانین و 5000 ساڵ لەمەوبەر لەم ناوچەیە ژیاون و دواتر تواونەتەوە و بوونەتە باپیرانی خەڵکی ئەم ناوچەیە.

ئەوەشی راگەیاند، لەناو کۆشکەکەدا هۆڵی پێشوازی پادشا و گەنجینە دۆزراونەتەوە و نوسینی مێخی لەسەر تابلۆیەک بوونی هەبووە لەگەڵ ژمارەیەک مۆر کە ناوی ژمارەیەک خوداوەندی لەسەر بووە و ژمارەیەک گۆزە کە کاریگەری گەلی کاشی و گەلی میتانیان لەسەر هەبووە و تەنانەت ئاسنیش دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت لەمامەڵەکردندا بەکارهاتبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای “تەڵەبات” لەبارەی دەنگۆی هەڕەشەلێکردنیانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

کۆمپانیای “تەڵەبات” بۆ خزمەتگوزاریی گەیاندنی خواردەمەنی، ئەو دەنگۆیانەی ‏ڕەتکردەوە کە گوایە هەڕەشەیان لێکرابێت لەبارەی داهاتیانەوە.‏ کۆمپانیای “تەڵەبات” لە…
Total
0
Share