پیاوێکی تەمەن 100 ساڵان و ژنێکی تەمەن 102 ساڵان لە خانەی بەساڵاچووان لە وڵاتی ئەمریکا، هاوسەرگیرییان ئەنجامدا.
لیتمان و ڤێتێرمان، خەڵکی ئەمریکان، نزیکەی 10 ساڵ لەمەوبەر، لەخانەی بەساڵاچووان یەکترییان ناسیوە و عاشقبوون.
ئەوان لەپێشوودا هاوسەرگیرییان کردبوو، هەرگیز بیریان لەوە نەکردووەتەوە جارێکی دیکە هاوسەرگیری بکەنەوە.
ئەو ژن و پیاوە لە شاری فیلادلفیای ئەمریکا هاوسەرگیرییان کردووە، ئێستا دەتوانن وەک بەتەمەنترین ژن و مێرد بچنە کتێبی “گینس”ەوە.
بەڵام تا ئێستا، ژن و مێردێک بەناوەکانی دۆرین و جۆرج کێربی لە بەریتانیا خاوەنی ژمارەی پێوانەیین لەو بوارەدا کە تەمەنی هەردووکیان پێکەوە 194 ساڵ و 279 رۆژە.