لەبارەی مریشک و هێلکە و گۆشتەوە بڕیاردرا

قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا قەدەغەی هاوردەکردنی مریشک و هێلکە بەردەوامبێت و هاوردەکردنی گۆشتی سوور و ئاژەڵی زیندوو و ماسی کراوەبێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوو کۆبوونەوەدا کە نوێنەری ڤێتێرنەری، ئاسایشی ئابوری، کشتوکاڵ، چاودێریی بازرگانی، کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان، سەندیکای عەلوە بەشداربوون، بڕیاردرا لەپێناو کوالێتی و بڕی بەرهەمی ناوخۆیی و گونجاندنی لەگەڵ دۆخی ئابوریی هاوڵاتییان چەند رێکارێک بگیرێنەبەر، لەوانە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشک و هێلکە بەردەوامبێت و لەهەمانکاتدا بڕی هاوردەکردنی گۆشتی سوور و ئاژەڵی زیندوو و ماسی کراوەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکاندا پێداچونەوە بە مۆڵەتپێدانی کێڵگە پەلەرەوەرییەکان و درووستکردنی هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کرا بۆ ئاڵوگۆڕی بەرهەمی ناوخۆیی.

قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماژە بەوەش دەکات، جەختکرایەوە کە بەروبوومە ناوخۆییەکان لەرووی کوالێتی و بڕەوە گرنگییان پێبدرێت، هاوکات گرنگیی زیاتر بە ساردکەرەوەکان و هەڵگرتنی سەوزەو میوە بدرێت بۆئەوەی زیاتر سود لە بەروبومی ناوخۆ وەربگیرێت.

 

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share