راگەیەندراوێك لە كارەبای سلێمانییەوە.. كێشەكە چارەسەركرا

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژئاوا رایدەگەیەنێت، بەهۆی كۆتر و پشیلەیەكەوە دوو محاویلە لە گەڕەكی مامۆستایانی شاری سلێمانی گرفتیان بۆ دروستبوو و بەهۆیەوە ژمارەیەك گەڕەكی ئەو سنووری بێ‌كارەبا بوون، بەڵام لەلایەن تیمەكانی كارەباوە كێشەكان چارەسەركران.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژئاوا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە لە سنووری پاركی ئازادی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لە لایەن تیمەكانیانەوە پشكنین بۆ هەردوو محاویلەی ژمارە 2 و 6 ی گەڕەكی مامۆستایان كرا و كێشەكانیان چارەسەركرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، محاویلەی ژمارە 2 لەسەر فیدەری 65 بەهۆی باڵندەیەكەوە كێشەی بۆ دروستبوو، محاویلەی 6 لەسەر هەمان فیدەر بەهۆی پشیلەیەكەوە دووچاری كێشە بووە و لە ئێستادا كێشەكان چارەسەركراون و كارەبا گەڕایەوە بۆ هاوڵاتییان و هاوبەشانی كارەبا.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی کوشتن لە دهۆک سێ کەس دەستگیرکران

بابەتی دواتر

سوننەکان میکانیزمێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دادەنێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share