بۆ رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخەکان حکومەتی عێراق باج لەسەر خۆراک و دەرمان کەمدەکاتەوە

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق رایگەیاند، حکومەت باجی سەر خۆراک و کەرەستەی پیشەسازی و دەرمانی بۆ 1% کەمکردووەتەوە و ئەوەش بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکانە.

حەسەن عەکیلی، سەرۆکی دەستەی گومرگی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی عێراق بەرەو پاڵپشتیکردنی پێداویستی خۆراک و دەرمان هەنگاو دەنێت و باجی خۆراکی بۆ 1% و باجی دەرمانیشی بۆ نیوەی ئەو نرخە کەمکردووەتەوە.

روونیشکردووەتەوە، ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی حکومەتە بۆ پشتگیریکردنی نرخی ئەم کەرەستانە لە بەرزبوونەوەی لە بازاڕەکاندا.

 

 

بابەتی پێشتر

هێڵی ئاسمانیی عێراقی: زیاتر لە حەوت هەزار حاجیمان گواستووەتەوە بۆ سعودیە

بابەتی دواتر

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: هەفتەی داهاتوو کونسوڵخانەی قەتەر لە هەرێم دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share