هاتوچۆی هەولێر شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکاتەوە رۆژانی هەینی رێگانادرێت لە رێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە و ناوچە گەشتیاری و سەیرانگاکان هاتووچۆ بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکەینەوە کە رۆژانی هەینی لەکاتژمێر 8:00ی بەیانی تا کاتژمێر 8:00ی بەیانی رۆژی شەممە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر له رێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە بە ئاڕاستەی تونێلی پیرمام و شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغەدەکرێت و نابێت بارهەڵگرەکان بەم رێگایانەدا هاتووچۆبکەن.

ئاشکراشیکرد، ئەم بڕیارە بەردەوامیی دەبێت تا ئەو کاتەی رێگای گونجاو بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان دابیندەکرێت.

بابەتی پێشتر

جەمال کۆچەر: بانکەکانی هەژماری من نە فیدراڵین و نە سەر بە حکومەتی عێراقن

بابەتی دواتر

بێڵ 212.. ئەو هێلیکۆپتەرەی 60 ساڵە بەکاردەهێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share