لە قەزای خەبات دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

لە قەزای خەباتی سنووری پارێزگای هەولێر دوو تۆمەتبار بە 850 شیت حەپی هۆشبەرەوە دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لە چالاکییەکدا توانیان دوو تۆمەتبار کە بازرگانییان بەحەبی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیر بکەن و هاوکات بڕی 850 شیت حەبی ترامادۆڵ لە شارۆچکەی خەبات دەستی بەسەرداگیرا .

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی دەستخستنی ئەم جۆرە حەبە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی نەخۆشخانەیەكی دیكە بۆ حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە تەرخاندەكرێت

تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەڕووی هاوڵاتییاندا بكرێتەوە. سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share