پۆلیسی زاخۆ: لە گازینۆیەکدا شەڕ ڕوویدا و کەسێک کوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی شەڕ لە گازینۆیەکی شارەکە کەسێک بە دەمانچە کوژراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی زاخۆدا هاتووە، لە کاتژمێر 8:30ی ئەمشەو لە یەکێک لە گازینۆکاندا شەڕ لەنێوان دوو کەسدا ڕوویداوە، کەسێکیان کوژراوە.

ئەماژە بەوەکراوە، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی “ا. ع . ع”ە و بکوژەکەش ناوی “و. ج . ع”ە و تەمەنی 31 ساڵە.

پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاندووە، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غازی بە دوو هێندەی نرخەكەی فرۆشتووە.. قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری بەهۆی گرانفرۆشی داخست. لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە…
Total
0
Share