دوو بانكی حكومی پێدانی دۆلاریان بە نرخی رەسمی راگەیاند

دوو بانكی حكومی دۆلار بە نرخی رەسمی بەو كەسانە دەدات كە ئەمساڵ فەریزەی حەج ئەنجامدەدەن و دەتوانن تاوەكو سێ هەزار دۆلار سوودمەندببن و دۆلاریان بە نرخی رەسمیی بانكی ناوەندیی عێراق پێدەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین تێیدا هاتووە، ئەو كەسانەی ئەمساڵ بە نیازن فەریزەی حەج ئەنجامبدەن دەتوانن لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی رەسمی سوودمەندببن و تاوەكو سێ هەزار دۆلاریان پێدەدرێت.

هەردوو بانكەكە ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، لە سەرجەم لقەكانی هەردوو بانكەكە لە پارێزگاكانی عێراق حاجییان دەتوانن لەو بڕیارە سوودمەندبن و دۆلار بە نرخی رەسمی وەربگرن.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی تاران دەکات

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی هەرێم: لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان گەیشتووینەتە رێككەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوڕێك بە هەڵە باوكی خۆی كوشت

پۆلیس تۆمەتبارێكی دەستگیركرد و دەڵێت، “بە هەڵە باوكی خۆی كوشتووە”. دوای ئەوەی لەگەڵ چەند كەسێكدا شەڕ و توندوتیژی…
Total
0
Share