یەدەگی زێڕی بانکی نێودەوڵەتی بەرزبووەتەوە و عێراق پارێزگاری لە ڕیزبەندییەکەی کردووە

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە یەدەگی زێڕ لە بانکی ناوەندیی نێودەوڵەتی-دا بەرزبووەتەوە و عێراق-یش لە پلەی 38ی وڵاتاندا ماوەتەوە.

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی خشتەی یەدەگی زێڕی بۆ مانگی کانونی دووەم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “یەدەگی زێڕ لە بانکی ناوەندیی نێودەوڵەتی بە بڕی 20 تۆن بەرزبووەتەوە بەراورد بە مانگی ڕابردوو و گەیشتووەتە 35.191 تۆن.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، “ئەو وڵاتانەی زێڕیان کڕیوە لە پلەی یەکەمدا ئۆزبەکستانە کە بڕی 8.4 تۆنی بۆسەر یەدەگی زێڕی وڵاتەکەی زیادکردووە و گەیشتە  324 تۆن، هەروەها قەتەر 3.1 تۆن زێڕی کڕیوە و یەدەگی وڵاتەکەی گەیشتووەتە 56.7 تۆن، هیند لە پلەی سێیەمدایە بە کڕینی 2.8 تۆن زێڕ و بڕی زێڕی یەدەگ گەیشتووە 672.9 تۆن، هەروەها کازاخستان 1.7 تۆن زێڕی کڕیوە و ئۆکراینیا 0.6 تۆن زێڕی کڕیوە لەم مانگەدا”.

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی ڕاشیگەیاند، “عێراق پارێزگاری لە پلەکەی کردووە لەو وڵاتانەی  زۆرترین زێڕی یەدەگیان هەیە و لە پلەی 38ی جیهان و پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدایە، بڕی یەدەگی زێڕی عێراق 96.3 تۆنە”.

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی بنکەی سەرەکی لە شانشینی یەکگرتووە و مانگانە ئاماری بڕ و زیادەی یەدەگی زێڕ بڵاودەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا.. بە دەستڕێژی گولە شەش كەس كوژران و دوو كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست

بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەمە 28ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ،…
Total
0
Share