لە هەڵەبجە شەڕە تەقە ڕوویدا و دوو كەس برینداربوون

پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان دوو كەسەوە، لەناو بازاڕی هەڵەبجە شەڕە تەقە روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، هەروەها تۆمەتبارەكەش ناسراوەتەوە و هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share