بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوڵاتییانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن لە کاروانی کوردایەتیدا سەرمەشقی شۆڕش و تێکۆشان بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایگەیاند، “هاوڵاتییانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن لە کاروانی کوردایەتیدا سەرمەشقی شۆڕش و تێکۆشان بوون”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵڕۆژی بۆردومانی قەڵادزێدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ بە رێزەوە یادی 51 ساڵەی کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لەگەڵ یادی 43 ساڵەی یادی راپەڕینی شارەکە دەکەینەوە و سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سڵاوی ئەمەکداری بۆ کەسوکاری سەربەرزیان و برینداران دەنێرین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، دەشڵێت، “یادی كارەساتی بۆردوومانی قەڵادزێ و ئەو مەرگەسات و تراژیدییانەی بەسەر گەلەکەماندا هاتووە، دەبێت هاندەرمان بێت بۆ تەبایی و یەکڕیزیی گەلەکەمان و یەکخستنی هەوڵەکانمان بۆ باشترکردنی حکومڕانی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان تاوەکو ژیانێکی شایستەتریان بۆ دابینبکەین، بە تایبەت هاونیشتمانییانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن کە لە کاروانی کوردایەتیدا سەرمەشقی شۆڕش و تێکۆشان بوون”.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەش دەڵێت، “داواکاریی ئێمە داواکاریی خەڵکە سەربەرزەکەی قەڵادزێیە کە زیاتر دەستی ئاوەدانی بۆ ناوچەکە درێژبکرێت و بە کار و پرۆژە خزمەتیان بکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە: لە ناوچەكانی خەلیفان پەكەكە تەقەی لە پێشمەرگە كردووە

سوپاسالاری هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە نێوان ناوچه‌كانی خەلیفان و بێخمە، ژمارەیەک گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ئەمڕۆ تەقەیان…
Total
0
Share