وتەبێژی کۆمسیۆن وردەکاریی بڕیاری تەرخانکردنی پێنج کورسیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان ئاشکرادەکات

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، لە 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان بڕیاردراوە پێنج کورسیان بۆ پێکهاتەکان تەرخانبکرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە کۆی 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان پێنج کورسیان بۆ پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان تەرخانکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج کورسییەکە بەم شێوەیە دابەشکراوە، دوو کورسی مەسیح و تورکمان لە هەولێر، دوو کورسی مەسیح و تورکمان لە سلێمانی، کورسییەک بۆ ئەرمەنییەکان لە دهۆک.

ئاشکراشیکرد، بڕیارەکە بنبڕە و ناتوانرێت تانەی لێبدرێت، ئەنجومەنی کۆمسیاران ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: حكومەتی هەرێم داوادەكات بەغداد كورتهێنانی مووچەی مانگی 10پڕبكاتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم داوادەكات بەغداد كورتهێنانی مووچەی مانگی 10پڕبكاتەوە، چونكە 761 ملیار دینارەكە بەشی…
Total
0
Share