عێراق پرسەی سەرتاسەریی راگەیاند

وەک هاوخەمییەک لەگەڵ گەلی ئێران حکومەتی عێراق بڕیاریدا سبەینێ پرسەی گشتیی بێت لە سەرانسەریی وڵاتدا.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، وەک هاوخەمییەک لەگەڵ گەلی ئێران بڕیارماندا سبەینێ سێشەممە وەک پرسەی گشتی لە سەرانسەری عێراق رابگەیەنین.

جگە لە عێراق هەریەکە لە لوبنان، پاکستان و سوریا پرسەی گشتییان لە سەرانسەری وڵاتەکانیان راگەیاند.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ حکومەتی ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەکی دیکە لە وەفدی یاوەری لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕوانی ناردنی هەمواری یاسای بودجەیە لەلایەن حکومەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هەموواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و هیچ وادەیەک…
Total
0
Share