نێچیرڤان بارزانی: له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌

سەرۆکی هەرێم رایدەگەیەنێت، له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌.

لە بارەی ئەو رووداوەی بەسەر هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران هات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند،”به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌ چاودێریی هه‌واڵه‌کانی رووداوی هەلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ره‌ئیسی ده‌که‌م”.

دەشڵێت، “له‌ خودای مه‌زن داواکارم خۆیان و یاوه‌رانی باش و سه‌لامه‌ت بن، دڵمان لایانه‌ و نزای خێریان بۆ ده‌که‌ین”.

سەرۆکی هەرێم ئەوەش دەڵێت، “له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هەلیکۆپتەری ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران تووشی رووداوێک بوو، تا ئێستا سەرۆکی وڵاتەکە و چەند بەرپرسێک کە لەنێو هەلیکۆپتەرەکەدابوون چارەنووسیان نادیارە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە

بابەتی دواتر

پارێزگاری بانكی ناوەندی پلانی دووەم رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران دەبارێت، لە ناوچەشاخاوییەکانیش کاریگەریی زیاتر دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی…
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ بۆ هێزە ئەمنییەكان: ژیان و ئارامیی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هێڵی سوورە و دژی یاساشكێنی بووەستنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی باڵای ئەمنی كرد. لە كۆبوونەوەكەدا…
Total
0
Share