بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دوای گرتنەبەری ئەو بڕیار و رێكارانەیە كە لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە گیراونەتەبەر كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری كاریگەرییان لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاوانه‌ و سزاده‌درێت.. ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌سێك له‌ بری‌ كه‌سێكی‌…
Total
0
Share