وادەی راگەیاندنی ئاماری کاندیدانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکرێت

بەرپرسێکی کۆمسیۆن وادەی راگەیاندنی ئاماری کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ئاشکرادەکات.

نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پرۆسەی وردبینیکردن لە لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە و کاتێک رێکارەکان تەواوبوون، ناوەکان بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق و دواتریش بۆ دەستەی دەستپاکی دەنێردرێن.

وتیشی، ئەو کەسانەی کە بڕوانامەیان پێشکەشکردووە بڕوانامەکانیان دەنێردرێن بۆ ئەو شوێنانەی کە لێیان وەرگرتووە لەوانە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ دڵنیابوونەوە لە راستیی بڕوانامەکان.

لەبارەی راگەیاندنی ئامارەکان، نەبەرد عومەر وتی، پرۆسەی وردبینیکردنەکە 10 تاوەکو 15 رۆژ دەخایەنێت، و دوای ئەوە ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیار لەسەر بەکاندیدبوونیان دەدات و ئامارەکانیش رادەگەیەندرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان گەزنەیی: سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم كە خۆی سەرپەرشتی رەوتی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات

كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاریی هێرشكردنەی ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “سوپاسی بافڵ…
زیاتر ببینە

لیژنەی پەروەردە: دوای بڕیاری کردنەوەی خوێندنگەکان بابەتەکان پوخت دەکرێنەوە

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەدوای ڕۆژانی جەژنی رەمەزان ڕایگەیاند دوای بڕیاری کردنەوەی خوێندنگەکان بابەتەکان…
Total
0
Share