ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خشتەكانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 پەسەندكرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خشتەكانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 پەسەندكرد و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا خشتەكانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 پەسەندكرا و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت.
هاوكات پێشتریش مستەفا كرعاوی كە ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سازدەكات و دەنگ بە هەمواری یاسای بودجەی 2024 دەدات بۆ ئەوەی بە زووترین كات رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵدەدەین لە ماوەی ئەم مانگەدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگ بە پڕۆژەیاساكە بدەین، تا ئەو پڕۆژانەی بەهۆی تەرخاننەكردنی داراییەوە وەستاون دەستپێبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شارەوانی: رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی خێرادەکرێن

بابەتی دواتر

رێكارەكانی دامەزراندن لە هەرێم دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share