وتەبێژی یەکێتی: لە ماوەیەکی کورتدا کێشەی کەرکوک چارەسەر دەبێت

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارێزگارەی لە کەرکوک دادەنرێت پارێزگاری هەموو لایەنەکان دەبێت و پێویستە پارێزگارێکی بەتوانا دابنرێت بۆ کەرکوک.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد،  پێویستە یەکێتی و پارتی بە هەشت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاوە لەگەڵ لایەنەکانی عەرەب و تورکمان رێکبکەون بۆ ئەوەی پارێزگارێکی بەتوانا و بە ئەزموون دابنێن کە گوێ لە هەلپەرستەکانی کەرکوک نەگرێت.

وتیشی، “تەمەنا دەکەم و دڵنیاشم، لەماوەیکی کورتدا کێشەی کەرکوک چارەسەر دەبێت”، ئاماژەی بەوەشکرد، تەماشای دۆخی پەلکانە و سەرگەڕان بکەین دەبینین عەرەبی هاوردە لە سەنگەرێک بەرامبەر کوردی خاوەن حەق، لە ژێر سایەی حکومەتی دیموکراسی و پەرلەمانی و فرەحزبیە، تەعریب بەردەوام بکەن، دەبێت هەر لێدوانێک دەدرێت ئەو دۆخە لەبەرچاو بگیرێت.

وتەبێژەکەی یەکێتی جەختیکردەوە، دانانی پارێزگاری کەرکوک گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ دۆخی کەرکوک و پێویستییەکی حەتمییە.

بابەتی پێشتر

دڵشاد عومەر: چەند بنکەیەک بەمەبەستی ئەنجامدانی خولی بێبەرامبەری بەهێزکردن بۆ خوێندکاران دەکەینەوە

بابەتی دواتر

ناوی نزیکەی دوو هەزار وانەبێژ بەمەبەستی دامەزران بۆ بەغداد دەنێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share