نرخی مریشك زیاتر دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك زیاتر دابەزیوە و ئەمشەو یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار دینار دەفرۆشرێت.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە 1900 دینار بووە و ئەمشەو یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار دینار دەفرۆشرێت و هەفتەی رابردوو یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 250 دیناربووە و نرخەكەی دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوە.

وتیشی، ” خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زەرەرمەندبوون و یەك كیلۆ مریشك لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دوو هەزار و 600 دینار دەكەوێت و دابەزینی نرخەكەشی بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی مریشكەوەیە لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و پشكی هەرێمی كوردستانە لە یاسای بودجەی 2024دا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری ناردنی ئەو 618 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی…
Total
0
Share