لە نێو هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق گرژیی دروستبوو و ژمارەیەك پەرلەمانتار رێگانادەن كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران رێگانادەن كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامبدرێت و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، گرژی لە نێوان ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران لە نێو هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دروستبووە و بەهۆیەوە دانیشتنەكەی پەرلەمان پەكخرا.