کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، تا ئێستا 58 هەزار و 540 کەس فۆڕمیان بۆ دامەزراندن وەک کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان پڕکردووتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، تا ئێستا 58 هەزار و 540 کەس فۆڕمیان بۆ دامەزراندن وەک کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان پڕکردووتەوە، کە لەو ژمارەیەش 12 هەزار و 34 کەسیان لە رەگەزی مێن و 46 هەزار و 506 کەسیان لە رەگەزی نێرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، 41 هەزار و 108 فەرمانبەری حکومی و 17 هەزار و 432 دەرچوو و خوێندکار فۆڕمی دامەزراندنەکەیان پڕکردووەتەوە.