نەتواندرا سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت لە خولی دووەمدا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

هیچ کام لە کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەیانتوانی دەنگی پێویست بە دەست بهێنن لە خولی دووەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە.

دانیشتنی ئەنجومەنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەکە هەڵگیرا.لە خولی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا سالم عیساوی 158 دەنگی بەدەستهێنا،مەحمود مەشهەدانی 137 دەنگی بەدەستهێنا، عامر عەبدولجەبار 3 دەنگ، 13 دەنگی پووچەڵیش هەبوون.

لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا 311 ئەندامی ئەنجومەنەکە دەنگیاندا.

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەچنە پشووەوە و دواتریش بڕیار دەدەن لە هەڵگرتنی دانیشتنەکە یاخود چوونە ناو خولێکی دیکە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە.17:53

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: عێراق دەتوانێت بۆ سەربەخۆیی وزە سوود لە نەوت و گازی هەرێم وەربگرێت

ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا، لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران…
Total
0
Share