ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 18ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ئۆساسونا یەکسانبوونی تۆمارکرد.
ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئیل سادار بووە میوانی یانەی ئۆساسونا و یاری نێوانیان بە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون کۆتاییهات.
لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم ئەستێرەکانی مێرەنگی گوشاری توندیان دروستکرد و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند، بەڵام لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی سێرجیۆ هێرێرا سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا ئەستێرەکانی زێدان هێرشەکانیان چڕتر کرد، بەڵام هەمان سیناریۆکانی تایمی یەکەم دووبارەبوونەوە و هیچ یەکێک لە جەمسەرەکان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و یارییەکە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون کۆتاییهات.
https://streamable.com/gcgc7m
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (37) خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی یانەکانی لالیگا جێگیربوو، چانسی گرتنەوەی لوتکەی لەدەستدا، لە کاتێکدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی بەفر و ڕەهێڵەوە نەیتوانی لەم هەفتەدا ڕوبەڕوبوونەوەی بەرانبەر بلباو ئەنجامبدات.