توێژینەوەیەک: چاندنی ئەندامانی جەستە دەبێتەهۆی گۆڕانکاریی قوڵ لە کەسایەتیی مرۆڤدا

توێژینەوەیەکی نوێ ئەوە دەردەخات کە چاندنی ئەندامانی جەستە دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی قوڵ لە کەسایەتیی مرۆڤدا و ئەوەش تەنها پەیوەست نییە بە چاندنی دڵ.

توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی کۆلۆرادۆ-وە ئەنجامدراوە، و لە گۆڤاری Transplantology بڵاوکراوەتەوە، لە رێگەی پرسیارکردن لەو کەسانەی ئەندامی جەستەیان چاندووە ئەنجامدراوە بەبێ گوێدانە ئەوەی چ ئەندامێکیان چاندووە، %90 نەخۆشانی چاندنی ئەندامان و 23 وەرگری دڵ و 24 کەس لە وەرگرانی ئەندامانی دیکە، گۆڕانکاری لە کەسایەتییاندا روویداوە دوای نەشتەرگەری.

زۆرینەی ئەو کەسانەی بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە رایانگەیاندووە کە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و زۆرینەی گۆرانکارییەکان پەیوەندییان بە یادەوەری، دۆخی دەرونی، لایەنی سۆزداری، خووی خواردن، ناسنامە، یان بۆچوونە ئایینی و رۆحییەکانەوە هەبووە.

توێژینەوەکەی زانکۆی کۆلۆرادۆ یەکەم توێژینەوەیە بۆ پێوانەکردنی گۆڕانکارییەکانی کەسایەتی بەوپێیەی توێژینەوەکانی پێشوو تەنها کاریان لەسەر چاندنی دڵ کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی نەشتەرگەرییەکانی دیکە مەترسیدارترن و درێژخایەنترن.

زۆرێک لە راپۆرتەکان ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە لە وەتەی یەکەم چاندنی دڵی مرۆڤ لەساڵی 1967 ئەنجامدراوە، نەخۆشەکان زۆرجار بە دوو دڵییەوە هەندێک گۆڕانکاریی سەیر و ناڕوون لە کەسایەتییاندا روویداوە.

هەندێکیان دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری رایانگەیاندووە کە هەستی ئەو کەسەیان بۆ زیاد بووە کە ئەندامەکەیان لێوەرگرتووە، بۆ نمونە ژنێک کە لە ساڵی نەوەدەکان چاندنی جەستەی بۆ ئەنجامدراوە رایگەیاندووە کە خۆشەویستی بۆ مۆسیقا زیادیکردووە، دوای وەرگرتنی دڵی موزیسیانێکی گەنج.

 

 

 

بابەتی پێشتر

سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share