توێژینەوەیەک: 15 خولەک خەوی زیادە توانای مێشکی هەرزەکاران باشتر دەکات

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، 15 خولەک خەوی زیادە، توانای مێشکی هەرزەکاران بۆ بیرکردنەوە و وەبیرهاتنەوە، باشتر دەکات.

لە توێژینەوەیەکی نوێی هاوبەشی نێوان توێژەرانی ئەمریکی و چینی ئەوە ئاشکراکراوە، 15 خولەک خەوی زیادە بۆ هەرزەکاران، پەیوەندییەکی بەرچاوی ئەرێنیی بە تەندروستیی مێشکیانەوە هەیە.

توێژەران تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر سێ هەزار و 222 هەرزەکار، کە تەمەنیان لەنێوان 9 بۆ 14 ساڵ بوو، ئەنجامدا و سەرجەمیان بەسەر سێ گروپدا دابەشکرد؛ یەکەم، ئەوانەی بە تێکڕا (7 کاتژمێر و 10 خولەک) لە شەوێکدا دەخەون، ئەوانەی (7 کاتژمێر و 25 خولەک) و ئەوانەی لە نێوان (7 کاتژمێر و 21 خولەک) دەخەون.

توێژینەوەکە دەریخستووە، ئەوانەی کە زیاتر دەخەون، نمرەکانیان لە تاقیکردنەوەکانی تایبەت بە خوێندنەوە، چارەسەرکردنی کێشەکان (وەک بیرکاری) و تەرکیزکردندا، بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بووە، بە بەراورد بەوانەی کەمتر دەخەون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانستی پزیشکی کاریگەریی چالاکیی دایک لەماوەی دووگیانیدا لەسەر کۆرپەلە ڕووندەکاتەوە

توێژەرانی زانکۆی ئۆسلۆ لە نەرویج ئاشکرایانکردووە، جووڵەی دایکێکی دووگیان لەماوەی دووگیانیدا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر چالاکیی سییەکانی منداڵ دەبێت…
Total
0
Share