بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە بەڕێوەبچێت.
دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووشەممەی رابردوو بڕیاریدا ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایار، دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدات.
پێشتر كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، هەریەك لە سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی ركابەری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.
مەحمود مەشهەدانی كاندیدی حزبی تەقەدوم-ە و پاڵپشتیی بەشێك لە هێز و لایەنەكانی دیكەی هەیە و، بەوەش ئەگەری دەرچوونی بەهێزە.
رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023 بەپێی بڕیارێک دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە ئەنجومەنەکە هەڵوەشاندەوە و لە کارەکەی دووریخستەوە.
ئەوەش لە کاتێکدابوو پێشتر لەیس دلێمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵایەکی دژی حەلبوسی لە دادگای باڵا تۆمارکرد.