سەرۆكی فراكسۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە ئەو هەڵەیەی كە وەزیری دارایی عێراق كردوویەتی راستبكرێتەوە، چونكە پێچەوانەی یاسایە.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو نوسراوەی كە لەبارەی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی ئەم مانگە بڵاوكرایەوە، سەرپێچی یاساییە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، داوا لە سەرۆككۆمار، سەرۆكوەزیرانی عێراق و دادگای فیدراڵی دەكەین كە ئەو هەڵەیە راستبكرێتەوە.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، نووسراوەكەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەرپێچیی یاسایە و بڕیارێكی سیاسییە.
وەزارەتی دارایی عێراق دوو رۆژ بەر لە ئێستا بە نووسراوی ژمارە 14502 دەربارەی مووچەی مانگی پێنج حكومەتی هەرێمی ئاگاداركردەوە بەوەی تەرخانكراوی دارایی هەرێم 12.67 % لە یاسای بودجەی سێ ساڵی كۆتاییهاتووە و چیدیكە پارە بۆ مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم نانێرن.