ئەوروپا لێكۆڵینەوە لە فەیسبووك و ئینستاگرام دەكات

كۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، فەیسبووك و ئینستاگرام دەخرێنە بەردەم لێكۆڵینەوەی رەسمی لە یەكێتیی ئەوروپا دەربارەی مەترسییەكانی پەیوەست بە پاراستنی منداڵان.

رێوشوێنە نوێیەكان پاش ئەوە دێت كۆمسیۆنی ئەوروپا لە ئابی رابردوو داوای زانیاری لە میتا كرد تایبەت بە ئاستی جێبەجێكردنی یاسای خزمەتگوزاریی ژمارەیی.

سزای هەر پێشێلكارییەكی سەلمێندراوی یاساكە دەگاتە 6%ی كۆی فرۆشی ساڵانەی میتا لەسەر ئاستی جیهان.

هەریەك لە فەیسبووك و ئینستاگرام بە پێگەی ئەلیكترۆنیی زۆر گەورەی ئینتەرنێت دانراون بەپێی یاسای خزمەتگوزارییە ژمارەییەكان.

ئەمەش واتە كۆمپانیاكە رووبەڕووی ژمارەیەكی زۆرتری ئەو بنەما و رێسایانە دەبێتەوە كە یەكێتیی ئەوروپا راستەوخۆ سەرپەرشتی دەكات.

گەورە بەرپرسانی كۆمسیۆنی ئەوروپا دەڵێن، گومان دەكەن میتا شكستی هێنابێت لە هەڵسەنگاندنی ئەو مەترسییانەی كاریگەری لەسەر منداڵ هەیە، هەروەها گومانیان لە ئاستی كاركردنی كۆمپانیاكە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكان بەشێوەیەكی دروست هەیە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

بابەتی دواتر

سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share