بە زیرەکیی دەستکرد “ستیڤ جۆبز” زیندووکرایەوە
چاوپێکەوتنیشی لەگەڵ کرا

ستیڤ جۆبز یەکێک لە دامەزرێنەرانی گەورە کۆمپانیای جیهانیی ئەپڵ، وەک کەسێک کە زیندوو بووبێتەوە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کرا، ئەمەش لە ڕێگەی تەکنیکەکانی زیرەکیی دەستکردەوە.

ستیڤ جۆبز لە ڕێگەی کلیپێکی دەنگییەوە گەڕایەوە لای هەوادارانی، کە تێکرای دەنگەکانی جۆبز ساختەبوون، لەگەڵ ئەوەی دەقاودەق هەمان تۆن و لەرەلەری دەنگی خۆی بوون.

دەنگەکەی جۆبز کە لەگەڵ گەورە نووسەر و ڕۆژنامەنووس جۆی ڕۆگان چاوپێکەوتنەکە دەکات ساختە و دروستکراوە، بە هەمانشێوە دەنگی ڕۆگانیش ساختەیە و لە ڕێگەی تەکنیکەکانی زیرەکیی دەستکردەوە دروستکراون.

ستیڤ جۆبز، کە داهێنەری مۆبایلی ئایفۆنە لە ساڵی 2011 بە جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەی پەنکریاس لە تەمەنی 56 ساڵیدا گیانیلەدەستدا.

بەپێی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، کۆمپانیای بەرهەمهێنەری کلیپەکە کاری کردووە بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی دەنگی ئەو دوو کەسایەتییە، دەنگەکان هاوشێوەی چاوپیکەتنێکی ڕاستەقینەیان دەردەکەوێت.

تەکنیکەکانی زیرەکیی دەستکرد بۆ بەرهەمهێنانی دەنگی ڕۆگان ئاسان بوو بەهۆی ئەوەی لێدوان و وتار و قسەی تۆمارکراوی هەبووە، بەڵام ئەو کارە بۆ جۆبز سەخت بووە بەهۆی کەمیی لێدوانەکانی.

ئەو دوو کەسە لە چاوپێکەوتنەکەدا باس لە کۆمپانیای ئەپڵ، ڕۆحانیەت و خێزان دەکەن.

تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد، بڕێکی زۆر لە ناوەڕۆکیی دەنگی بەکاردەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی دەنگی هاوشێوەی دەنگە ڕەسەنەکە.

بابەتی پێشتر

فەرمانگەیەكی حكومی هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی: ژمارەی گیانلەبەرانی سەر زەوی بە ڕێژەی %68  کەمیانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share