لەگەڵ پێشکەوتنی جیهاندا بەکارهێنانی ئەو ناوانەی مێژوویەکی کۆنیان هەیە زۆر زیاتر دەبن.
بەپێی ئامارێکی دەستەی ئاماری بەریتانیا، لەمساڵدا ناوەکانی نوح و محەمەد و جۆرج لە وڵاتەکەدا زۆرترین بەکارهێنانیان هەبووە بۆ ناونانی کوڕانی وڵاتەکە.
هەر بەپێی ئامارەکە، لە ناوی کچاندا ئەو ناوانەی زۆرترین بەکارهێنەریان هەبووە بریتیبوون لە ناوەکانی ئۆلیڤیا، ئیملیا و ئیسلا.