غەریب ئەحمەد: رۆژی شەممە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنەکە دەڵێت، ”چەند تەوەرێک لەخۆدەگرێت و گرنگترینیان هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانە”.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ”رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە لەسەر چەند تەوەرێک و گرنگترینیان هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگدانە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق”.

دەشڵێت، ”پشکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سوننەکان یەکلایی بووەتەوە و هەریەکە لە سالم عیساوی و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی دوو رکابەری دیاری سونەکانن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە”.

بە گوێرەی خشتەی كاری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە رۆژی شەممە 18ی ئەم مانگە كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ ئەنجومەنەکە كۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 قوباد تاڵەبانی: بیمەی تەندروستی بەگەڕبخرێت و چاکسازی لە بواری دەرماندا بكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی ڕاسپارد بۆ داڕشتنی پلانێک بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دابینکردنی دەرمان، وەزارەتیش…
Total
0
Share