ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاو لەم شارە دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاو.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای وەستانی پرۆژەی ئاوی (بۆگد – کۆیە) بۆ ماوەی (48) کاتژمێر لە بەروارەکانی (13-14)/4/2025، بەمەبەستی خاوێنکردنەوەی وێستگەی وەرگری ئاو لە پرۆژەی ئاوی (بۆگد – کۆیە)، دوای تەواوبوونی کارەکان، ئەمڕۆ دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاو .

دەشڵێت، دابەشکردنی ئاو لەو گەڕەک و ماڵانە دەستپێدەکات، کە بەرورای (13/4/2025) نۆرەی ئاویان بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share