جێنین پلاسخارت: ️پێویستیی بەپەلە هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە میانەی وتارێکیدا کە لە ئەنجومەنی ئاسایش پێشکەشی کرد رایگەیاند، پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

جێنین پلاسخارت ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەمووان بەشداری هەڵبژاردن بکەن و پێشبینیشی کرد لە نزیکترین دەرفەتی بەردەستدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت کە ماوەکەی چوار مانگ تێپەڕنەکات.

لەبارەی دۆخی عێراقەوە جەختی لەوەکردەوە کە وڵاتەکە لە دۆخێکی باشدایە و بەرەو پێشکەوتن هەنگاو دەنێت لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەدا و لە ساڵی 2024دا عێراق هەنگاوەکانی گەشەکردنی خێرا بووە.

لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشەوە، هیوای خواست لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵببژێردرێت و دووپاتیکردەوە، پڕکردنەوەی ئەو پۆستە گرنگییەکی تایبەتی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتییەک هەلی کاری راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی سێ هەلی کاری راگەیاند. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌…
Total
0
Share