کاروان یاروەیس: فڕۆکەخانەی بەغداد لە مەترسیدایە

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، جێبەجێکردنی ئەو هەموو پرۆژەی نییشتەجێبوونە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بەبینای ستوونی و ئاسوویی و لەئێستا و داهاتوودا مەترسی جددیی لەسەر پرۆسەی فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکە و باری ئاسایشی فڕۆکەخانەکە و هەتا ژینگە و تەندروستی دانیشتوانی ئەو پرۆژانە دروستدەکات.

کاروان یاروەریس باسیلەوەکرد، 21 پرۆژەی نیشتەجێبوون لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد لە جێبەجێکردندان، سەیر ئەوەیە لەنێوان دەزگا پەیوەندارەکان هەماهەنگی نییە و بەشی زۆریان بەبێ رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق دروستدەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوورنییە لە داهاتوودا فڕۆکەیەک خۆی بکێشێت بە تاوەرێک، یاخود رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتیی فڕۆکەخانەی بەغداد بخاتە دەرەوەی خزمەتگوزاری.
جەختیشیکردەوە، لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە، ئەمڕۆ دەستەی وەبەرهێنان و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی بانگهێشتی لیژنەکە کران، بەڵام وەبەرهێنانی بەغداد رای کرد لە ئامادەبوون.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار: ئەو شۆفێرەی تۆمەتبارە بە وەرگەڕانی مینی پاسەکەی گەرمیان دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share