بەغداد مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش دەنێرێت و ناردنی مووچەی مانگی چوار بە چەند گوژمەیەك رەوانەدەكرێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستكراوە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراقدا باس لە مووچەی هێزە ئەمنییەكان نەكراوە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ مووچەی مانگی چوار حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت و هیچ گرفتێك بۆ مووچەی مانگی چوار دروستنابێت و بە چەند گوژمەیەك دەنێردرێت.

وتیشی، “بۆ ناردنی مووچەی مانگی چوار دادگای فیدراڵیی عێراق رێگای داوە كە هەرێمی كوردستان پارەداربكرێت، بەڵام بۆ مووچەی مانگی پێنج دەبێت بە بانكیكردن دەستپێبكات و داهاتی ناوخۆی هەرێم یەكلابكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

دارایی عێراق مووچەی مانگی نیسانی هەرێمی رەوانەکرد

بابەتی دواتر

مەرجەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share