بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانی: گرفتی کەمیی ماددەی شیکاری ڤایرۆسی چارەسەرکرا

بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانی، رایگەیاند، “گرفتی کەمیی ماددەی شیکاری ڤایرۆسی چارەسەرکرا”.

کۆچەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ماوەی هەفتەیەکە گرفتی کەمیی ماددەی شیکاری ڤایرۆسی لە بانکی خوێنی سلێمانی دروستبووە، بەڵام نەبووەتە هۆی رێگری لە کارەکان”.

وتیشی، “لە بانکی خوێن 24 کاتژمێر کاردەکرێت و ئەوەش وایکردووە قەرەباڵغی دروستببێت و ماددەکان کەمببنەوە”.

باسی لەوەشکرد، “ئەو گرفتە چارەسەربووە و هەفتەی داهاتوو ماددەی شیکاری ڤایرۆسمان بەدەستدەگات”.

هەر خوێنبەخشێک کۆمەڵێک شیکاری بۆ ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە کۆمەڵێک ماددە بۆ پشکنینە ڤایرۆسییەکان پێویستن بۆ ئەوەی دڵنیایی لەو خوێنە وەربگیرێت کە کەسی وەرگر سوودی لێدەبینێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share