قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان بە بوونی بەلەمێک لەناو دەریاچەی دەربەندیخان لەئەنجامی گەڕان و پشکنین داوایان لێکراوە خۆیان رادەست بکەن، بەڵام ئامادەنەبوون خۆیان رادەستی مەفرەزەی بەشی دارستان بکەن.
قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاماژەی بەوەشکردووە، مەفرەزەیەکی هاوبەش کە پێک هاتبوو لە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان و یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەربەندیخان چوونە شوێنی رووداوەکە و لەئەنجامدا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر یەک تۆڕی گەورەی راوکردنی ماسی یەک بەلەم و ماتۆڕی جۆری یاماها و یەک تەنکی بەنزین، دواتر بەمەبەستی رێکاری یاسایی رووبەرووی دادگای لێکۆڵینەوەی دەربەندیخان کران.