بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، ” جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکەینەوە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ فیلیپ گۆردن، یاریدەدەری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆی و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەکە کرد، تاوەکو ببێتە هەنگاوێکی گرنگ بە ئاڕاستەی گۆڕانکاری لە حوکمڕانی و گەشەکردنی دیموکراسی لە ناوچەکە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، هەماهەنگییە نێودەوڵەتییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە باسکران، لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، مەترسییەکانی تیرۆر بەردەوامە و تاوەکو ئێستا هەڕەشەیەکی جدییە بۆسەر سەقامگیریی ناوچەکە، بۆیە جەخت لە هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکەینەوە بۆ بنبڕکردنی تیرۆر و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.

فیلیپ گۆردن باسی لە گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە و وتیشی، پێویستە سەقامگیریی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق پارێزراوبێت و هەوڵەکان لەو چوارچێوەیەدا بن.

 

May be an image of 2 people

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی قەرەبووکردنەوەی سەرجەم زیانەکانی تەقینەوەکەی شەوی رابردوو لە ئەستۆدەگرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری لەئەستۆگرتنی سەرجەم زیانەکانی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی دا، هەروەها…
Total
0
Share